سبەی دوایین رۆژی رێککەوتنی ئەمنیمانە لەگەڵ عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سبەی دوایین رۆژی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان تاران و بەغدایە تایبەت بە هێزە نەیارەکانی ئێران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ۱۸-۰۹-۲۰۲۳ لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی خۆیدا لە تاران لەبارەی حیزبە دژبەرەکانی ئێران لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان قسەی کرد و گوتی، هەبوونی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان "پێچەوانەی ئاسایشی سنووریی نێوان هەردوو وڵاتە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ لایەنی عێراقی ئاماژەی بەوە کردووە کە: "کۆماری ئیسلامی بوونی ئەو هێزانە قبووڵ ناکات".
ناسر کەنعانی گوتیشی: حکوومەتی عێراق رایگەیاندووە کە پابەندی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتە و تارانیش چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران