بڕیارى ناردنى پاره بۆ مووچهخۆرانى ههرێم لە بەغداوە دەرکرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى کۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق، بڕیاردرا بڕه پارهیهک بۆ مووچهخۆرانى ههرێم ڕهوانه بکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە: "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له کۆبوونهوهى ئهمڕۆیدا، ڕەزامەندیى نیشاندا لەسەر پێدانی 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بەهەرێمی کوردستان".
ڕەزامەندی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوەدێت وهفدێکى باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت سەردانی شاری بەغدای کرد و ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکوومیی بەغدا ئەنجام دا و داوای لێکردن کۆدەنگبن لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران