۲۸ی خەرمانان مۆڵەتی چەکداماڵین لە گرووپە نەیارەکانی ئێران لە عێراق کۆتایی دێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی لە کۆنفڕانسى ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بەوردەکاری ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ چەکداماڵینی گرووپە دژبەرەکانی ئێران، وتی: "ئێمە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا ڕێکەوتنێکمان کردووە کە بەگوێرهى ئەو ڕێکەوتنە عێراق خۆی پابەندکردووە کە تا کۆتایی مانگی ۹ چهک لهو حزبانه دابماڵێت ئهمهش بۆ ئهوهى چیتر نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتی ئێران".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بەناوەڕۆکی خاڵەکانی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ عێراقدا، ئاشکرای کرد: "بەگوێرهى ڕێکەوتنەکەی نێوانمان، ئەو بنکە و بارەگایانەی ئهو حزبانه دروستیان کردوە دەبێت چۆڵ بکرێن و ئەوان بۆ کەمپی دیاریکراو کە عێراق بۆ ئەوانی داناوە و دیاری دەکات ڕەوانە بکرێن، ناوەڕۆک و دەقی ئەو ڕێکەوتنەش بە بەرپرسانی هەرێمى کوردستان دراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە پێوەی پابەند بن و نابێت چیتر ئەو وادهیهى دیاریکراوه درێژ بکرێتهوه".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهوهشى وت: "لەئێستادا پەیوەندی ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی ئەرێنی و باشە و بەردەوامیی هەیە و هیوادارین ئەم خاڵە ڕەشەش لەسەریان نهمێنێت، لهپێناو درێژهدان بەپەیوەندیەکانى نێوانمان".
کەنعانی ڕاشیگەیاند: سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕەنگە لە ماوەیەکی گونجاودا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە ئەم سەردانە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران