خۆپیشاندانهکانى کهرکووک دژى پارتى هیچ نییە جگە لە سیناریۆیەکی دروستکراو
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروه عهبدولواحید سهرۆکى فراکسیۆنى نهوهى نوێ له فهیسبووکى خۆى باسى له خۆپیشاندانهکانى کهرکووک دژى گهڕانهوهى پارتى کردووه و دەڵێت: "ئەو بەناو کێشە دروستکراوانەی لە کەرکووک ڕوودەدات بە ڕووکەش لەنێوان پارتی و هاوپەیمانەکانی لە حکوومەتی عێراق، هیچ نییە جگە لە سیناریۆیەکی دروستکراو کە پێشتر هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون".
سهرۆکى فراکسیۆنى نهوهى نوێ نووسیویهتى: "هەردوو لایەنەکە لە بەغدا لە سەریەک سینی نان دەخۆن و لەناو یەک هاوپەیمانیدا بەشدارن لە حکوومەت، بەڵام بەهۆی شکستیان لە پێشکەش کردنی خزمەت بۆ هاوڵاتییان دێن ئەم سیناریۆ چەندبارانە دەورووژێننەوە، هەمووجار پێش هەڵبژاردنەکان دەیانەوێت بەمە سۆزی خەڵک بجووڵێنن و دەنگ کۆ بکەنەوە، لەبری بەخزمەتکردنی هاوڵاتییانی کەرکووک هەوڵ بدهن دەنگ کۆ بکەنەوە".
له کۆتاییدا جهختی کردۆتهوه: "بۆیە دڵنیابن خەڵک بەم درۆ چەندبارانەتان باوەڕ ناکات، ئێوەبوون وەک هەردوو حزبی دەسەڵاتدار کەرکووکتان فرۆشت و ئێستاش لە بەغدا شەریکی عەرەب و تورکمانی سوننە و شیعەن، هیچ کێشەتان نییە لە بەغدا".
بۆچوونی بەکارهێنەران