۵۰ ئۆتۆمبێلی بارکراو لە کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا گەیشتە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەمریکا ۵۰ ئۆتۆمبێلی بارکراو لە کەلوپەلی سەربازی و پێویستی لۆجیستی ڕەوانەی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی کرد لە دەڤەری دێرەزوور لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە کە لەنێوان عێراق و سووریادایە ۵۰ ئۆتۆمبێلی سەربازییان رەوانەکردوە، کە کەلوپەلی سەبازی و لۆجستییان لە خاکی عێراقەوە بۆ سووریا بارکردبوو".
ئۆتۆمبێلەکان بارهەڵگر و تانکەری نەوت و ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوەی لەخۆگرتبوو بەچەندین زرێپۆشەوە و بەرەوە کێڵگە نەوتییەکانی کۆمیکۆ و ئەلعەمەر کە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی هەسەدە دایە بەڕێکەوتوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران