شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-17 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ کاتێکی دیارکراو نییە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە تەواو یەکبخرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ کاتێکی دیارکراو نییە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە تەواو یەکبخرێت، چونکە پرۆسەکە درێژخایەنە و پێویستی بە کات هەیە و ئاسان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەكر زێباری  بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وتووە: "یەکخستنی ۲۸ لیوای هێزی پێشمەرگە هەنگاوێکی گرنگە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەموو هێزی پێشمەرگە بەپێی بەرنامەیەکی دانراو یەکبخرێت.

ناوبراو زیاتر وتی: پێویستە هەردوو یەکەی ۷۰ و ۸۰ یەکبخرێن و بکرێنە لیوای هاوبەش ئەمەش وا دەکات هێزێکی یەکگرتوی پێشمەرگە دروست بێت، هیچ کێشەیەک نییە و ناشبێت، چوونکە سوورین لەسەر یەکخستنی هەموو هێزی پێشمەرگە."

بابەکر زێباری ئاشکراشی کرد: "هیچ کاتێکی دیارکراو نییە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە تەواو یەکبخرێت، چوونکە پرۆسەکە درێژخایەنە و پێویستی بە کات هەیە و ئاسان نییە، هێنانی پێشمەرگە لە ڕەبیەکان ئینجا ئامر سریە و ئامر فەسیلە و جێگرەکانیان و بردنیان بۆ مەشق و ڕاهێنان و پڕکردنەوەی شوێنەکانیان کاتی دەوێت، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک ڕێکدەخرێن و یەک‌دەخرێن."

زێباری باسی لەوەش‌کرد: "دوای دروست‌کردنی فیرقە بڕیارە فەیلەق یاخود فەرماندەی ئۆپەراسیۆن دروست بکرێت، بەڵام میحوەرەکان هەر دەمینێن و بەو لیوا هاوبەشانەی دروست دەکرێن پڕدەکرێنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە