شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-17 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

محەمەد موبین عەزیمی؛ زۆرانبازی سەقزی پلەی یەکەمی جیهانی بەدەست هێنا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- پاش بەدەست هێنانی سێ میدالیای زێڕ لە کیشوەری ئاسیا، محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی سەقزی توانی میدالیای زێڕی جیهانیش بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کێبەرکێی پاڵەوانیی زۆرانبازیی ئازادی گەنجانی جیهان بە میوانداریی وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو و  محەمەد موبین عەزیمی، زۆرانبازی کوردستانی توانی یە سەرکەوتن بەسەر هەموو ڕکابەرەکانیدا بەهێزەوە لەسەر پلەی یەکەمی جیهان ڕاوەستێت.

لەو کێبەرکێیانەدا ئەم زۆرانبازە کوردستانییە توانی چەند زۆرانباز لە وڵاتانی بۆلغارستان، ڕووسیا، ئەرمەنستان و قەزاقستان بباتەوە و لە کۆتاییدا میدالیای زێڕی جیهانی مسۆگەر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە