مەسعوود بارزانی زانیاریی گرینگ لەبارەی ڕۆڵی حاجی قاسم سولەیمانی لە ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی داعش لەمیحوەری گوێڕ ئاشکرا دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەکتێبە تازەکەیدا (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) نووسیوویهتى، لەسەروبەندی هێرشی داعش بۆسەر هەولێر، حاجی قاسم سلێمانی بەتەلەفۆن پەیوەندیی پێوەکردم و پرسیاری بارودۆخ و پێویستییەکانی کرد.
بارزانی دهڵێت: "منیش لەوەڵامدا پێمڕاگەیاند، بارودۆخەکە مەترسیدارە، چوونکە پێشمەرگە چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ ڕێگرتن لە هەمەر و ئۆتۆمبێلە گولەنەبڕەکانی داعش، ئەگەر بکرێت گولەی ئاڕبیجی دژەتانک و گولەی دۆشکای تانکشکێنمان بۆ بنێرن".
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئهوهشى وتووه: "دوای ئەوە قاسم سلێمانی مەردانە بۆ بەیانییەکەی فڕۆکەیەک فیشەک و دۆشکا و گولەی ئاڕبیجیی گەیاندە هەولێر، ئەمە لەبەرەبەیانیی ڕۆژی ۸ی ئابی ۲۰۱۴دا بوو، ئەم هاوکارییە بوو بەهۆی ڕاگرتنی هێرش و پێشڕەوییەکانی داعش لەمیحوەری گوێڕ کە هەڕەشەیەکی جددی بوو، دواتر قاسم سلێمانی خۆی سەردانی کرد و دوو مەفرەزەی هاوەنهاوێژ و کاتیۆشایەکی ۱۰۷ی بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە هێنابوو، دوو کەسی هاوەنهاوێژەکانیان لەگەڵ پێشمەرگە لەبەرەی مەخمور شەهید بوون".
بارزانی ئهوهشى نووسیوه:، "لێرەوە ئەمە بەتەواوی ڕووندهکهینهوه بەڕاستی یارمەتییەکانی ئێران لەوکات و ساتەدا هاوکارییەکی کاریگەربوو، جێی خۆی گرت".
بۆچوونی بەکارهێنەران