شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-15 12:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسۆڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەرکۆنەی کوشتنی خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- لە کاتێکدا هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، ئەمریکا دەڵێت هەرچەندە ئاگای لە وردەکاری هێرشەکان نییە بەڵام سەرکۆنەی زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە ئەنجامی هێرشەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی کۆنسۆڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتە هەواڵییەکانمان بینیوە کە گومانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سلێمانی دەکرێت. ئێمە هیچ زانیارییەکی زیاترمان لەسەر ئەم ڕووداوانە نییە."

بەڵام ڕایشیگەیاندووە "ئەگەر خەڵکی سڤیل زیانیان پێکەوتبێت، ئێمە سەرکۆنەی هەموو زیانێکی گیانی دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانان دەکەین."

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوان کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان و نوێترینیان ڕۆژی هەینی بوو.

لەو بارەوە دەزگای دژە تیرۆری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لە پاش ڕووداوەکە بڵاو کردەوە و گوتی: "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە