شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-01 08:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سەرانسەری ئێراندا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمی ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حکوومەتی ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پشووی فەرمی لە سەرتاسەری ئێران لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی بەهادری جەهرۆمی وتەبێژی فەرمیی دەوڵەت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی هەوای بێ‌وێنە لەم ڕۆژانەدا، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی پەسەند کرد بۆ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پشووەکە سەرجەم دامەزراوە حکوومیەکان جگە لە هێزە ئەمنیەکان و ناوەندە تەندروستیەکان دەگرێتەوە، ئامانجیش لێی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە