شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-01 09:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە ناسنامه‌ی سێ ئەندامی ئاشكرا کرد کە لە هەرێمی کوردستان کوژراون

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەکەکە ناسنامه‌ی سێ ئەندامی خۆی ئاشكرا ده‌كات كه‌ لەمیانی شه‌ڕ و پێكدادان لەگەڵ سوپای تورکیا له‌ هەرێمی کوردستان کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی ۳۱ـی تەممووزی ۲۰۲۳، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ناسنامەی ئەو ئەندامانەی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای تەممووزی ۲۰۲۳ لە هەرێمی کوردستان لەمیانی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵدا کوژراون.

ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە؛

۱- لەیلا ئەلچیئۆغڵو ناسراو بە ڤیان مێردین لەدایکبووی مێردین.

۲- موراد ئاکیۆڵ ناسراو بە سەرهەڵدان تێکۆشەر لەدایکبووی شرنەخ.

۳- بەهرۆز عوبەیدی ناسراو بە فەرهاد بانە لەدایکبووی بانە.

رۆژی ۳۰ـی تەممووزی ۲۰۲۳، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد کە لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیانەوە، دوو چەکداری پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەست داوە.

بەرەبەیانی رۆژی ۱۸ـی نیسانی ۲۰۲۲، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە