شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-11 13:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆنەکانمان بەشێوەیەکی فراوان دەست  پێدەکەینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر حکوومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی فراوان هێرش دەکەینە سەریان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار باقری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: لە ئێستادا پێوەندی و ڕێککەوتنمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەیە و ژمارەیەکی گرێبەستی دیکەش نزیکن لە واژۆ کردن.

ناوبراو وتیشی: ئەنجامی هەموو ئەم ڕێێکەوتن و لێکتێگەیشتنانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێماندا زیاتر بوونی ئاسایش و خوشگوزەرانی و دۆستی لە نێوانماندایە.

سەردار باقری لەبارەی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان لەگەڵ بەغدا وتی: تا مانگی خەرمانان کە کۆتایی بەڵێنی عێراقە ئێمە چاوەڕوان دەبین، هیوادارین حکوومەتی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام ئەگەر ئەم کاتە تێپەڕێت و گرووپە دژبەرەکانی ئێران بە چەکداری بمێننەوە یان ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن، ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئەم گرووپانە بە دڵنیاییەوە، بەشێوەیەکی فراوانتر دەست پێدەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە