شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-11 12:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەنگاوێکی تر بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵگیردرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پلاندانانی عێراق نەخشەی سنووری ئیداری قەزا و ناحییەکانی پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند کرد، وەک ڕێکارێک بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق نەخشەی سنووری ئیداری پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند کرد، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پلاندانان هاتووە، پارێزگای هەڵەبجە کە سەنتەرەکەی شاری هەڵبجەیە و ژمارەی ۱۶ی پێدراوە لە چوارچێوەی ڕێنوێنی یەکە کارگێڕییەکانی کۆماری عێراق، هەروەها پارێزگا تازە دروست‌کراوە کە قەزایەک و ۴ ناحییە لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە ناحییەکانی سیروان، خورماڵ، بیارە و بەمۆ.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییە پێویستەکان و ڕەزامەندییە بنەڕەتییەکان بۆ دروست‌کردنی پارێزگای هەڵەبجە، دوای پێداچوونەوە و وردبینی نەخشەی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، پەسەند کراوە.

شایانی باسە لە ساڵی ۲۰۱۳ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕادەستی حکوومەتی عێراق کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ۱۱ لە ڕۆژی ۱۳ی ۰۳ی ۲۰۲۳ پڕۆژەیاسای بنیاتنانی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراق، ژمارە ۲۳۱۳۱ پەسەند کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە