شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-02 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کورد مافەکانی خۆی وەرنەگرتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کورد یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام مافەکانی خۆی وەرنەگرتوە، ئەوەش بەهۆی سیاسەتی شکستخواردوی سایکس پیکۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە برۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەتوخواز کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجام‌دا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی پاراستنی بەهاکانی هاودەنگی و دادپەروەری و ئازادی و دیموکراسی کرا، دواتر رێکخەری نوێی رێکخراوەکە هەڵبژێردرا لەگەڵ کۆمیتەی چاودێری دارایی و ئابووری.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد، رایگەیاند: "ئێمەی کورد یەکێکین لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تەنها ئێمە مافەکانی خۆمان وەرنەگرتووە بەهۆی سیاسەتی شکستخواردوی سایکس پیکۆ کە نەک بۆ کورد بەڵکوو سەرچاوەی کێشەکانی عەرەب و ئیسرائیل، شیعە و سونە، قوبرس و چەندین کێشەی تریش".

هەروەها ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوپەیمانی پیشکەتوخواز کرد لە یارمەتیدانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان لە هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکاندا، کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری گەلی کورد بونە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بەرزکردنەوە توانا مرۆییەکان و پاراستنی مافی مرۆف و دواجاریش لە شەڕی دژی تیرۆردا بە چەک و راوێژکارانی سەربازی هاوکار و پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە بوون لە شکستپێهێنانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

رێکخراوی هاوپەیمانی پێشکەوتوخواز رێکخراوێکی جیهانییە و رێکخراوی پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهانە لە ساڵی 2013 لە شاری لایپزیگ لە وڵاتی ئەڵمانیا دامەزراوە و یەکێتی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە و یەکێکە لەو سێ پارتە سەرەکییەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستە و سەعدی پیرە ئەندامی بۆردی سەرۆکایەتی رێکخراوەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە