شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-01 10:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 لە ۱۶ ئۆکتۆبەردا میحوەری پردێ نەیهێشت قەوارەی هەرێم تێکبدرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری پردێ کرد و رایگەیاند، دوای ۱۶ـی ئۆکتۆبەر میحوەری پردێ رێگربوو لەوەی ئەم پیلانە سەربکەوێت و قەوارەی کوردستان تێکبدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لەوتەیەکدا ستایشی خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کرد کە وەک هەمیشە بەرگری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان دەکەن و وتی: "هەرێمی کوردستان، هەمیشە پابەندە بە دەستوور و ئەو ڕێککەوتننانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ واژۆ کراون و لە هەمانکاتدا، دەستبەرداری مافە دەستورییەکانیشی نابێت".

سەرۆکی حکوومەت باسی لە کێشەی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد و تورکمانی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرد کە لەمبارەیەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ لە پەیوەندیدا بووە و داوای کردووە سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییە دابنرێت و سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵیش، هەندێک ڕێکاری گرتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

سەرۆکی حکوومەت وتیشی: "دەزانم کە ئەم میحوەرە میحوەرێکی زۆر زۆر سەرەکی بووە، بۆ پاراستنی قەوارەی کوردستان، دوای ئەوەی خیانەتی ۱۶ـی ئۆکتۆبەر کرا، ئێرە رێگر بوو لەوەی ئەم پلانە پیسە سەربکەوێت و قەوارەی کوردستان تێکبدات، ئەمە جێگەی دەستخۆشییە کە ئێوە توانیتان زاڵ بن بەسەر ئەو هەموو پیلانە خراپانەی کە لەلایەن ناحەزانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دارێژرابوون و بەردەوامن لەوەی کە کوردستان بپارێزن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە