شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-20 17:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر عێراق پابەندی رێککەوتنەکان نەبێت هێرشەکانی سوپای پاسداران بەردەوام دەبن

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراق کراوە و بەو پێیە بەڵێنیان داوە گرووپە تیرۆریستییەکان چەک بکرێن و لەو وڵاتە دەریان بکە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار پاکپوورەوە ئاشکرای کرد: چاوەڕێی ئەوە دەکەین حکوومەتی عێراق ئەرکەکانی خۆی بەپێ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات و دەرفەتی ئەوەشمان پێداون، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەوان هەنگاوێک هەڵنەگرن، هێرشەکانی سوپای پاسداران بەردەوام دەبێت.

سەردار محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، ئاماژەی دا بە چالاکیی بەشێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران و وتی: لەبارەی ئەو چالاکییانەوە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراق کراوە و بەڵێنیان پێداوین کە ئەو گرووپانە چەک بکرێن و لە وڵاتەکەیان دەریان بکەن.

ناوبراو لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا، کە سوپای پاسداران چەند مانگ یان ڕۆژ دەرفەتی بە عێراق داوە؟ ڕایگەیان:  ئەو دەرفەتە بۆ حکوومەتی عێراق ڕوون کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە