لە باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ سێ چەکداری داعش کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سێ چه‌کداری داعش که له‌نێو مۆڵگه‌یه‌کدا خۆیان حه‌شاردابوو له باشووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوی کرده‌وه: دوای وه‌رگرتنی زانیاری به بوونی مۆڵگه‌یه‌کی داعش له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی جنێف له باشووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، هێزه‌کانمان چوونه شوێنی بوونی مۆڵگه‌که.
حەشدی شەعبی بڵاویشی کرده‌وه: مۆڵگه‌که‌ی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌ماڕۆدرا و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، توانرا سێ چه‌کداری داعش له‌نێو مۆڵگه‌که بکوژن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران