شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-05 16:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری وزەی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاو گەیشتە عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێران  بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاو لە بەغدا گەیشتە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە رۆژی شەممە و یەکشەممە ۱۶ و ۱۷ی گوڵان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سێیەمی تایبەت بە ئاو لە بەغدا بەڕێوەبچێت  هەر بەم بۆنەوە عەلی ئەکبەر میحرابیان، وەزیری وزەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی نەجەف.

پێشتریش، لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی قەیرانی ئاو عەلی ساڵح پوور نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، یارمەتی لە چارەسەر کردنی قەیرانی ئاوی نێوان هەردوو وڵات دەدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لەنێو ئەو وڵاتانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە