بەشار ئەسەد بە فەرمی پێشوازیی لە ڕەئیسی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری سووریا لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازیی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بانگهێشتی فەرمی و بۆ گەشتێکی دوو ڕۆژە گەیشتە سووریا، لە کۆشکی گەلی ئەم وڵاتە بە فەرمی لەلایەن بەشار ئەسەدەوە پێشوازیی لێکرا.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمیدا سەرەتا سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا و دوای ئەوەی سەرۆکەکان نمایشی سەربازیی مەراسیمەکەیان بینی و پاشان ڕەئیسی و ئەسەد بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکەیان بە یەکتر ناساند.
دوای ڕێوۆەسمی فەرمی پێشوازی کردن، کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات بە سەرپەرشتی هەردوو سەرۆک بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران