بەهۆی بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیا سێ منداڵ لە باکووری سووریا کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەهۆی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سێ منداڵی یەک خێزان کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ لە بۆردوومانی گوندی «عینالعبید» لە ڕۆژهەڵاتی شاری تەلتەمر سەر بە حەسکە، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی هاوار لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر 18:00 سوپای تورکیا گوندی «عینالعبید»ی لە ڕۆژهەڵاتی تەلتەمر کردە ئامانج و لەئەنجامی ئەم هێرشەدا سێ منداڵی خێزانێک کوژراون و دوو ئەندامانی دیکەی ئەم خێزانە بریندار بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران