شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-24 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیرانی دەروەی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی عێراق په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌نجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵا‌ھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن هاوتا عێراقییه‌که‌ی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

لەو پەیوەندییەدا ھەروەھا وەزیرانی دەروەی ئێران و عێراق بیروڕایان لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان کردەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامیگریی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هه‌ردوو وه‌زیر جەختیان کردوەتەوە لە پتەوتر کردنی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان ئێران و عێراق و بەردەوامی دان بە راوێژ و ھەمانگییەکانی نێوان ھەردو وڵات.

وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە خۆشحاڵی خۆی نیشان دا و رایگەیاند: "بەم نزیکانە عەبدولـلەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تاران دەکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە