شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-18 13:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەرزشوانێکی مەهابادی بۆ کێبەرکێی پاڵەوانێتی پاوەرلیفتینگی ئاسیا بانگهێشت کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژاوا- "پیمان نەژادی" وەرزشوانی مەهابادی بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێی پاوەرلیفتینگی پاڵەوانێتی ئاسیا بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی ئێران کرا.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، کێبەرکێی پاوەرلیفتینگ بە کەرەستەی پاڵەوانێتی ئاسیا لە 11ی ئایارەوە لە شاری ئالاپۆژا هیندستان بەڕێوە دەچێت و لیژنەی تەکنیکی پاوەرلیفتینگ لیستی ئەو کەسانەی بڵاو کردەوە کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کراون و لەنێویاندا ناوی پەیمان نەژادی دەبینرێت کە لە کێشی سەرووی 120 کیلۆدا وەکوو نوێنەری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بانگهێشت کراوە.

ئەم وەرزشوانە مەهابادییە پاش بەدەست هێنانی ڕێژەی پێویست و تێپەڕاندنی ژمارەی پێوانەیی بۆ بەشداری کردن لەم پێشبڕکێیە ئاسیاییەدا بانگهێشتی کەمپی مەشقی هەڵبژادەی پاوەرلیفتینگی ئێران کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە