شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-18 13:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ دیمەشق ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت "پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەیە". مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیمووکرات سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕوونی کردەوە، پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە و دەشمانەوێت پەرەی پێبدەین. ناوبراو جەختی کردەوە کە هەسەدە هێزێکی سووریایە و بەشێکە لە سیستمی بەرگری کردن لە ناوچەکانی وڵاتەکە و ژمارەی چەکدارەکانیشی 100 هەزار زیاترن". فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌ وتیشی "دژی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی دیکە نیین و پشتیوانیی لەچارەسەری سیاسییانەی کێشەکانی سووریا دەکەین". کۆبانی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند بە مەرجی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ‌و گۆڕانی دیمۆگرافی ‌و ڕاگرتنی هێرشەکان، ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەنقەرە.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە