شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-06 17:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان ئێران و عێراق دروست دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕێککەوتنێکی هێڵی شەمەندەفەری لەنێوان عێراق و ئێران راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەزاق موحیبیس سەعداوی وزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پلە باڵا، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆسیەی پەیوەندی هێڵی ئاسنی پەیوەست بە گواستنەوەی سەرنشینانی نێوان دوو وڵاتە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە تاران لەگەڵ مێهرداد بەزرپاش کۆبووەتەوە و چەند پرسێکی لەگەڵدا تاوتوێ کردوە، یەکێک لە پرسە گرنگەکانیش پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکانە لە ڕێگەی دەروازەی شەلامچەی باشووری ڕۆژئاوای بەسرە.
ڕەزاق موحیبیس سەعداوی ئاماژەی بەوەش کردوە، ڕێککەوتنەکە پەیوەستە بە دەستپێ کردنی پرۆسەی نەهێشتنی مینی ناوچە سنووریەکان کە لەدوای شەڕی هەشت ساڵەی نێوان دوو وڵات چێنراون، ئەو پرۆسەیەش لەدوای مانگی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕێککەوتنەکە پڕۆژەیەک لەخۆدەگرێت بۆ دامەزراندنی پردێکی جووڵاو لەسەر شەتولعەرەب، ماوەی تەواوبوونی پردەکەش ساڵێک و شەش مانگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە