شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-06 11:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چالاکییەکانی PKK ئاسایشی فڕینی لە فڕۆکەخانەی سلێمانیی تێکداوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بە ڕووی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە 3ی نیسانەوە گەشتی فڕۆکەکان بەرەو سلێمانی ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمانی تورکیا، بەڕووی هەر فڕۆکەیەک، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەکار دەهێنێت لە 3ی نیسانەوە، داخراوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕوونیشی کردۆتەوە: "ئەم بڕیارە بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە و هەژمونیی ئەو ڕێکخراوە لە فڕۆکەخانەکە دراوە چوونکە ئەو چالاکییانە مەترسیی لەسەر ئاسایشی فڕین دروست کردووە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە سەرەتاییە و لانیکەم تا 3ی تەمموزی 2023 بەردەوام دەبێت، بەڵام لە دوای ئەو بەروارەوە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییکەکان، بڕیاری دیکە دەردەکەن.

جەختیشی کردۆتەوە، جگە لە هێڵە ئاسمانییەکانی وڵاتی تورکیا، هیچ هێڵێکی دیکەی ئاسمانی وڵاتانی دیکەش بۆ گەشت کردن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، ناتوانن ئاسمانی تورکیا بەکار بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە