شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-13 10:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتى هەرێم پابەندی هیچ رێکەوتنێک نابێت، نەک لەگەڵ بەغدا بەڵکوو لەناوخۆی هەرێمیش

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چاودێرێکى سیاسى ئاماژە بەوە دەکات، لە هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ دۆخەکە خراپ تر دەبێت و خەڵک بەرەو هەژاری و برسییەتى زیاتر دەڕوات، بۆیە بەوتەى خۆی دەبوو دە ساڵ پێش ئێستا خۆپیشاندان یان گۆڕانکاریەکى وا بکرایە کە ئەم دەسەڵاتە نەمابایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود عەبدولخالق کەسایەتى سیاسى لە هەرێمى کوردستان بە شارپرێسى راگەیاندووە: خۆپیشاندانەکان دەرئەنجامێکى مەنتیقیە لەبەر ئەوەى دەسەڵاتى کوردی نەک شکستى هێناوە، بەڵکو وڵاتیشى هەڕاج و وێران کردوە، ئێمە وتمان کە دەسەڵاتداران هەموو سامانى سەرزەویان بردووە بۆخۆیان سامانى ژێر زەویمان هەیە، بەڵام ئێستا ئەوەشیان هەڕاکردوە بە دەوڵەتێکى وەکو تورکیا.

مەسعود عەبدولخالق سەبارەت بە رێکەوتنى هەرێم و بەغدا و ئاستى پابەندبوونى هەرێم بە رێککەوتنەکانەوە دەڵێت: "حکوومەتى هەرێم پابەندی هیچ رێکەوتنێک نابێت، نەک لەگەڵ بەغدا بەڵکوو لەناوخۆی هەرێمیش چی لەگەڵ نێوان خۆیاندا چی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و لایەنەکانى دیکە".

ناوبراو روونی دەکاتەوە، لەئێستادا ئابوورى کوردستان کەوتووەتە دەست دەوڵەتێکى دووژمنکارى وەک تورکیا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و زۆرینەى خەڵکى کوردستان نەوت کە سیادییە و بەپێی دەستوور رادەستى بەغدا بکرێتەوە جگە لەو ١٥% ی چینى گەندەڵ و تاڵانچیە کە ئەوەی ناوێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە