وەزیرانی دەروەی ئێران و تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئەنجام دا و جەختی لەسەر ڕێز گرتن لە سەروەریی خاکی ئێران کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا گفتوگۆیان لەسەر خوێندنەوەی شیعرێک لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری باکوی پایتەختی ئازەربایجان کرد.
چاوشئۆغڵو وەزیری دەروەی تورکیا بە ھاوتا ئێرانییەکەی راگەیاند: "ئەو شیعرەی خوێندراوەتە پەیوەندی بە قەرەباغەوە ھەبووە و سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ئێران نەداوە".
لای خۆیەوە وەزیری دەروەی ئێران جەختی لەسەر گرینگ بوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران تورکیا کرەوە و باسیشی لە پەیوەندیی دۆستانە و بەهێزی سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای ئێران کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران