شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-13 11:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مامۆستایانی ئاینیی کۆیە: بەپەلە هێزی سەربازی لە شارەکان بکشێنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە مامۆستایانی ئاینیی کۆیە پەیامێکیان ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێم کرد و داوایان کرد هێزە سەربازییەکان بە پەلە لەناو شارەکان بکشێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنفرانسەکەدا کە ئەنجامیاندا، ئەو مامۆستا ئاینییانە داوایان کرد، "پێویستە مانگانە و لەکاتی خۆیدا بەزووترین کات دەستبکرێت بە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە بێ دواکەوتن و بی لێبڕین".

ئاماژەیان بەوەش كرد، "پێویستە بە زووترین کات و بەپەلە ئەو هێزە سەربازییانەی هێنراونەتە ناو شارەکان و بوونەتە مایەی ترس بۆ هاووڵاتیان ببرێنەوە شوێنەکانی خۆیان".

هاوکات داواشیان کرد، "هەرچی زووە ڕێگەبدرێت بە خۆپیشاندانی هێمانانە و ئاشتیانە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی ئاینی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم."

داواکارییێکی دیکەی ئەو مامۆستا ئاینییانە، ئازاد کردی بەپەلەی ئەو کەسانەیە کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون و تائێستا بێسەروشوێنن.

ئەو مامۆستا ئاینییانە جەختیشیان کردەوە، پێویستە بەزووترین کات تەقەکەران و بکوژانی خۆپیشاندەران دەستگیربکرێن و بەپێی یاسا و شەرع سزابدرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە