کۆنسوڵی ئێران و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانی هاووڵاتییانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوی کردەوە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کۆنسوڵی ئێران ڕۆژی دووشەممە 7ی ڕەزبەر/ 28ی سێپتێمبێر لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆ بووەتەوە.
لەم چاوپێکەوتنەدا کە بە ئامادەبوونی دوو کەس لە شرۆڤەکارانی کۆنسوڵخانەی ئێران بەڕێوە چوو، پرسی پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی ئێرانیەکان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران