تورکیا بۆردوومانی قورسی دهۆکى دەست پێکردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تورکیا له‌ڕێگه‌ى پێنج فڕۆکه‌وه بەچڕى ده‌ستیکرده‌وه به بۆردوومانى ناوچهیێکى سنوورى پارێزگاى دهۆک.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە، پێنج فڕۆکەى تورکیا به‌یانیى ئه‌مڕۆ زۆر به‌چڕى چیای مەتینیان بۆردوومان کردوه، ئه‌وه‌ش زانراوه، ده‌نگى بۆردوومانه‌که ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه ترسى بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که دروست کردوه و ته‌نانه‌ت شه‌ش گوندى سنوورى ده‌وروبه‌رى بۆردوومانه‌که ترسێکى زۆریان له‌لا دروست بووه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، سێ رۆژە تورکیا به‌چڕى ده‌ستى بهبۆردوومانى ناوچه‌کانى سنوورى پارێزگاى دهۆک کردووه به‌تایبه‌ت گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى قه‌زاى زاخۆ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران