شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-26 09:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێران دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ شەممە فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاوی کردووە، فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە دیداری ئەمڕۆیدا بۆ تاران جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی ئیرانیش کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە لەم سەردانی فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران، پەرەدان بە پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران و بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتن و گرێبەستەکانی پێشوو و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لەو تەوەرانەن باسیان لەبارەوە دەکرێت.

ئەم سەردانەی فواد حوسێن بۆ ئێران، دوای ئەوەی پۆستی وەزیری دەرەوەی وەرگرتووە، یەکەم دیدارییە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە