شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-26 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

33 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 33 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 4253 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، دەرئەنجام 520 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوێنێوە 264 هاوڵاتی دیکە چاک بوونەتەوە و 33 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە کۆی گشتی رایگەیاند، تاکوو ئێستا لە هەرێم 45 هەزار و 215 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 938 کەس چاک بوونەتەوە و 1650 هاوڵاتیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە