ئێرانییەکان پلەی یەکەمی کڕینی مڵکیان لە تورکیا تۆمار کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا هاووڵاتییانی ئێرانی سەرباری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە ڕێژەی 3 هەزار و 168 ملکیان لە وڵاتی تورکیا تاپۆ کردووە و بەوەش زیاترین کڕیاری بیانیی مڵک لە تورکیا بەناوی ئێرانییەکانەوە تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
سەنتەری ئاماری وڵاتی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ئاماری مامەڵەکردن و تاپۆکردنی مڵکەکانی لە تورکیا بڵاو کردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە هاووڵاتییانی ئێرانی سەرباری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا 3 هەزار و 168 مڵکیان کڕیوە.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکەی سەنتەری ئاماری تورکیا هاووڵاتییانی ئێران لە کڕینی مڵک لە تورکیا پێش هاووڵاتییانی عێراقی و هەرێمی کوردستانیش کەوتوون.
هەر لە ئامارەکەدا نووسراوە کە لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا هاووڵاتییانی ئێران زیاتر لە 13 هەزار مڵکیان لە شارەکانی تورکیا کڕیوە.
شایانی باسە دابەزینی نرخی لیری تورکی و تمەنی ئێرانی لە بەرانبەر دۆلار لە بەرزبوونەوەی مامەڵەی مڵک لە تورکیا کارتێکەر بووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران