پارێزگاری کرماشان لەباەری پەرەسەندنەوەی کۆرۆنا هۆشداری دەدات
پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا وتوویەتی هاووڵاتییان جارێکی تر خەمسارد بوون لە ڕەچاوکردنی ڕێنمایییە تەندروستییەکان و ئەوەش مەترسیی پەرەسەندنەوەی دوبارەی کۆرۆنا دێنێتە ئاراوە.
کوردپرێس:
هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا لەبارەی مەترسیی پەرەسەندنەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس هۆشداریی داوە و داوای لە هاووڵاتییانیش کردووە پێبەند بن بە ڕێنماییە تەندروستی و پزیشکییەکان چوونکە مەترسیی کۆرۆنا ئێستا جیدییە و نابێت خەمسارد بن لە ڕەچاو کردنی ڕێنمایییەکان.
بازوەند هەروەها داوای لە دایرە و ڕێکخراوە حکوومییەکانیش کرد خزمەتگوزاری پێشکەشی ئەو هاووڵاتییانە نەکەن کە بە بێ ماسک و بە بێ ڕەچاوکردنی ڕێنمایییەکان سەردانی دایرە و فەرمانگەکان دەکەن.
شایانی باسە بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تا ڕۆژی هەینی 31ی گەلاوێژی 1399 354 هەزار و 764 هاووڵاتیی ئێرانی تووشی کۆرۆنا بوون و ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەکەش ڕەقەمی 20 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران