شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-10 15:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کتێبی خەبات بۆ چیای کوردان کرایە کوردی

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ- بەڕێوەبەری بڵاڤگەی "ژیر" لە شاری مەهاباد ڕایگەیاند کتێبی "خەبات بۆ چیای کوردان" بەرهەمی توماس شمیدنیگر وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی کوردی و لەو بڵاڤگەیە چاپ کرا.

کوردپرێس:

یەعقووب خزری بەڕێوبەری بڵاڤگەی ژیر لە شاری مەهاباد بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند کتێبی خەبات بۆ چیای کوردان بەرهەمی توماس میدنیگر نووسەری وڵاتی نەمسایە کە سەعدوون مازووجی و عەلی مازووجی نووسەر و وەرگێڕانی مەهابادی لە زمانی ئەڵمانییەوە کاری وەرگێڕانی کوردییان بۆ کردووە.

نووسەری کتێبەکە لەو بەرهەمەدا باسی کوردەکانی عەفرین و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا و کوردە ئێزدییەکانی ئەو ناوچەیە دەکات.

خزری گوتیشی ئەو کتێبە سێ پێشەکی لە خۆ دەگرێت کە دوو پێشەکیی بە قەڵەمی نووسەری کتێبەکە نووسراوە کە بریتییە لە پێشەکیی خودی کتێبەکە و پێشەکییێک کە مافی وەرگێڕانی کتێبەکەی بەو دوو وەرگێڕە مەهابادییە بەخشیوە و پێشەکیی سێهەمیش لە لایەن وەرگێڕانەوە نووسراوە. کتێبەکەش 10 بەش لە خۆ دەگرێت و کۆی لاپەڕەکانی دەگاتە 272 لاپەڕە و کۆی 1000 بەرگی لێ چاپ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە