شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-03-01 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەفیق سابیر، شاعیری گەورەی کورد کۆچی دواییکرد

پوختەی هەواڵ
دکتۆر ڕەفیق سابیر یەکێک لە دیارترین شاعیرە نوێخوازەکانی کورد و نووسەر و لێکۆڵەر، کۆچی دواییکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا شاعیری گەورەی کورد دکتۆر ڕەفیق سابیر لە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکهوڵم گیانی لە دەستدا، ئەم شاعیرە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە گۆڕینی ستایلی شیعری کوردی لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا و خاوەنی شیعری "بە تەنها جێم مەهێڵە" و "پێشمەرگەیە".

ڕەفیق سابیر ساڵی ١٩٥٠ لە  قەڵادزێ لە ناوچەی پشدەرلەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە قەڵادزێ و سلێمانی تەواو کردووە،  پاشان چووەتە بەغدا و لە ساڵی ١٩٧٤ بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە، لە لە ساڵی ١٩٨٧ دکتۆرای لە بواری فەلسەفە و کۆمەڵناسی لە بولگاریا بە دەست هێناوە، لە دواتردا چووەتە سوید و لەگەڵ ئەوەی شاعیر بوە وەک مامۆستا و توێژەرێکی ئەکادیمی بەردەوام بوو لە کارەکانی تاکۆتا ساتەکانی ژیانی.

ڕەفیق سابیر یەکێک بوو لەو شاعیرە گەنجانەی کە لە ساڵی ١٩٧٠دا لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، حوسێن عارف، جەلال میرزا کەریم و کاکەمەم بۆتانی بەیاننامەی "ڕوانگە" یان بڵاوکردەوە.

دکتۆر ڕەفیق سابیر لە بواری شیعردا خاوەنی ئەم دیوانانەیە : پشکۆکان دەگەشێنەوە، ڕێژنە، سووتانی مەملەکەتی سێوەکان، بە بێداری خەون دەبینم، کۆبەرهەمی دیوانەکانی ڕەفیق سابیر، جگە لەم دیوانانە خاوەنی چەندین پەرتووک و لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی سیاسەت و هزردا.

ئەم نووسەر، شاعیر،لێکۆڵەرەی کورد، هەمیشە وەک یەکێک لە ڕۆشنبیرە بە هەڵوێستە دیارەکانی کورد ناسراوە کە بەردەوام لە خەمی نەتەوەکەیدا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە