شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-03-01 07:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێڵی سووری ئێمەتان بەزاند و دەبێت باجی ئەم تاوانە بدەن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند: "هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە رۆژێک دێت کە ڕووبەڕووی دۆخێکی تاڵتر ببمەوە لە ڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی. خۆزگە دەرفەتێکم هەبوایە کەمێک باسی قووڵییەکەی بکەم".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد باقر قالیباف، ئەمڕۆ یەکشەممە، ۱ـی ئاداری ۲۰۲۶، دەشڵێت: "ئیمامی شەهیدی شۆڕش، کە دووەم مامۆستای سەدەی نوێ بوو لە دوای ئیمامی گەورەی شۆڕش، بۆ من کە نزیکەی ۵۰ ساڵە لە نزیکەوە لەم کەسایەتییە سیاسییە دیارە تێگەیشتم، بە خەیاڵمدا نەهاتووە ئەو رۆژانە بژیم کە ئەو لە تەنیشتمان نەبێت".

محەممەد باقر قالیباف وتیشی: بەهەموو بەکرێگیراوانی ئەوان دەڵێم ئێوە هێڵی سووری ئێمەتان بەزاند و دەبێت باجی ئەم تاوانە بدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە بۆ ئێمە تەنیا شەڕێک نییە بەڵکوو کاتی تۆڵەکردنەوەیە، هەروەها بە پشتیوانی دەیان ملیۆن لە خەڵکی بەوەفای ئێران لێدانێکتان لێدەدەین کە پەشیمانتان بکەینەوە، دەشڵێت، دەبینین کە ئێوە خەیاڵەکانتان چەند رۆژێک زیاتر ناخایەنێت.

قالیباف راشیگەیاند، من بەو ئێرانییانە دەڵێم کە بەهۆی کارەکانی بەرپرسانمان گلەیی لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی هەیە، دەزانم ئێوە گلەییتان هەیە بەڵام دەبێت ئاگادار بین لەلایەن دوژمنانەوە هەڵنەخەڵەتێنرێین. ئەگەر ئێوە ئێمەتان قبووڵ نییە بەڵام ئێرانتان خۆش دەوێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باسی لەوەشکرد، هیچ دوودڵ مەبن کە ئەم شۆڕشە بە پشتیوانییەکانی ئێوە دەپارێزرێت و درێژەی پێدەدەین و یەکپارچەیی و سەربەخۆیی ئێران دەپارێزین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە