شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-10 08:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پزیشکانی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەیانیی ئەمڕۆ 10ی ئاب، پزیشکانی سلێمانی دژی پێنەدانی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند و نەخۆش نابینن.

کوردپرێس: لە ڕاگەیەندراوێکدا پزیشکانی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانییەوە بڕیار درا بە بایكۆت كردنی دەوامی پزیشكانی پایە بڵند و پلە بەند و نیشتەجێی خولا و ساڵی یەكەم و دووەم لەسەرجەم نەخۆشخانە فریاكەتنەكانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری و ئیدارەكانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە هەتا شایستە داراییەكانی مانگی ٣ ی ٢٠٢٠ وەر ئەگیرێت مانگرتنەکە درێژەی دەبێت.

سپی میدیا لەمبارەوە ڕایگەیاند: "مانگرتنی پزیشکان دواى ئەوە دێت، نزیکەى ٥٠ رۆژە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى مووچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا دەبوو هەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچەیان پێبدرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە