شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-07 12:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

156 کەسی دیکە لە ئێران تەسلیمی کۆرۆنا بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 156 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 17ی گەلاوێژی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 450 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 322 هەزار و 567 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 156 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 18 هەزار و 132 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 637هەزار و 575 تاقیکاری بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا ئەنجام دراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە