شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-07 14:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 75 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا/ کۆی گشتیی تووشبووان 144 هەزاری تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا سێ هەزار و 461 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

کوردپرێس: ئەمڕۆ هەینی 7/8/2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و 461 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کراوە و دوو هەزار و 172 کەسیش چاک بوونەتەوە، 75 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 144 هەزار و 64 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 103 هەزار و 197 کەس چاک بوونەتەوە و پێنج هەزار و 236 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە