195 کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا/ 2316 کەیسی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 195 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 4ی گەلاوێژی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 316 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 288 هەزار و 839 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 195 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 15 هەزار و 493 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 251 هەزار و 319 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران