لە تاوانێکی نوێی داعشدا 4 هاووڵاتیی مەدەنی شەهید کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپی تیرۆریستیی داعش لە هەڵمەتێکدا هێرشیان کردە سەر گوندێکی باکوور سامڕا و موختار گوندەکە و سێ ئەندامی کەسوکاری ئەو هاووڵاتییەیان کوشت.
کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی ناس نیوزی عێراقی ڕایگەیاند دەمەوبەیانی شەمە 25ی تەمووزی 2020 گرووپی تیرۆریستیی داعش هەڵیانکوتایە سەر گوندی سەموومی باکووری سامرا و موختاری گوندەکە و یێ ئەندامی کەسوکاری دێیاری گوندەکەیان کوشت.
هەر لە هێرشەکەی داعشدا کوڕەزایێکی موختاری گوندەکە بریندار کرا.
شایانی باسە مانگی ڕابردووش لە هێرشێکی داعش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی دیجلە لە تکریت 8 ئەندامی حەشد کوژران.
بۆچوونی بەکارهێنەران