شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-22 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- مستەفا کازمی لە درێژەی دیدارەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران ئەنجام دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 31ی پووشپەڕی 1399 مستەفا کازمی سەرکوەزیرانی ئێران کە بە یاوەریی شاندێکی باڵای عێراقی لە تارانە لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

کازمی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە پەرلەمانی ئێران و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی کۆ بوویەوە.

تا ئەم کاتە هەواڵێکی ورد لەبارەی تەوەری دیدارەکەی نێوان قاڵیباف و کازمی بڵاو نەکراوەتەوە.

شایانی باسە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەمە 30ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 21ی تەمووزی 2020 گەیشتە تارانی پێتەختی ئێران و لە لایەن حەسەن ڕۆحانی سەرۆککوماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا و پاش دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار و ڕێبەری باڵای ئێران ئێستاش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆ بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە