شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-22 06:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵح موسلیم: لە مەسەلەی دەستگیرکرانی دالیا موسلیمدا هیچ تۆمەتێکمان لە هەرێمی کوردستان نەداوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ساڵح موسلیم ڕەتی دەکاتەوە کە بە بۆنەی دەستبەسەرکرانی دالیا موسلیمەوە تۆمەتیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی کوردستان دابێت و دەڵێت داوامان لە حکوومەتی هەرێم کردووە ڕوونکردنەوە لەبارەی مەسەلەکەوە بدات.

کوردپرێس:

ساڵح موسلیم ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتیی پەیەدە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو هەواڵانە کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی خۆڕادەستکردنی دالیا موسلیم برازای ساڵح موسلیم بڵاو کراوەتەوە.

ساڵح موسلیم لەو بارەیەوە وتوویەتی: ئێمە لەبارەی دەستبەسەرکرانی دالیا موسلیمی برازامەوە هیچ تۆمەتێکمان نەخستۆتە پاڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و کۆی ئەو دەنگۆ و باسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە دوورن لە ڕاستی.

ساڵح موسلیم گوتیشی دالیا موسلیم یەک لە شەڕڤانانی ئەندامی یەپەژە (یەکینەکانی پاراستنی ژنان) بووە و بۆ چارەسەری پزیشکیی خوشکی خۆی چۆتە هەرێمی کوردستان و لە پەیەژە دابڕاوە.

شایانی باسە پێش دوو ڕۆژی دالیا موسلیمی برازای ساڵح موسلیم خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە