شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-06 08:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی PKK لە کوردستانی سووریا دەرکرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- میدیاکانی سەربە بەرهەڵستکارانی سووریا بڵاویان کردەوە سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەسەر داوای تورکیا و گوشاری ڕووسیا لە کوردستانی سووریا دەرکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی Cisrی سەربە بەرهەڵستکارانی سووریا لە زاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە لە قامیشلۆ ڕایگەیاند: پاش داخوازیی تورکیا و گوشارەکانی ڕووسیا لەسەر پەیەدە؛ سەبری ئۆک بە ناچار کوردستانی سووریای بەجێ هێشتووە.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی Cisrی وتووە: ئەم گوشارانە پاش ئامادەکاریی سوپای تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا زیاتر کراونەتەوە.

شایانی باسە لە هەواڵەکاندا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەمریکاش گوشارەکانی بۆسەر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زیاتر کردبوو بۆ دەرکردنی سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە