شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-06 09:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای تورکیا لە دەرەوەی یاسا سزا بەسەر ئێمەدا دەسەپێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی لە بەرامبەر ستەم و ناعەدالەتیی تورکیا هانا بۆ یەکێتیی ئەورووپا دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە نامەیێکی بۆ پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەورووپا ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەشێوەیێکی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو و پەرلەمانتارانی دیکە کراوە.

لەیلا گۆڤەن، کە دوو هەفتە بەر لە ئێستا کورسیی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و بارەگای پارتەکەی (پارتی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی) داخرا، بە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەورووپای راگەیاندووە، کە دادگای تورکیا لە دەرەوەی یاسا سزا بەسەر ئەودا دەسەپێنێت.

گۆڤەن، کە هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتییە و لەلایەن دادگای تورکیاوە بە بوونی پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دامەزراندنی پارتەکەی لە ساڵی 2007 لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، تۆمەتبار دەکرێت.

ئەو سیاسەتمەدارەی کوردستانی تورکیا داوا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا و پارتە سیاسییەکانی دەکات بەهانایەوە بچن و "رێگە لەو ستەم و نادادپەروەرییانەی تورکیا" بگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە