شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-06 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزراەتی بەرگریی عێراق و پێشمه‌رگه‌ لەسەر دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش رێككه‌وتن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی رایگه‌یاندووە له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ خاڵیین له‌ هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.

ته‌حسین خه‌فاجی گوتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه‌ ئه‌منییانه‌ نه‌هێڵین كه‌ تیرۆریستان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن.

گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق روونیشی كرده‌وه‌، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیرۆریستان له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و عێراق دزه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌یان به‌و راده‌یه‌ نییه‌ و جێی نیگه‌رانییێكی زۆر نییه‌، چوونكه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان توانای راوه‌دوونانی تیرۆریستانی هه‌یه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە