شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-28 12:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری گیان لەدەست دان بەهۆی کۆرۆناوە لەئێران ڕووی لە هەڵکشانە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2هەزار و 258 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە 8ی جۆزەردانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2258 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 143 هەزار و 849 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 63 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7هەزار و 627 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 112 هەزار و 998 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە