شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-28 11:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا هەرگیز پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤارێکی سەربە چەکدارانی خانەنشین کراوی ئەمریکا دەنووسێت: ئەمریکا هیچ کات بەتەواوێتی پشتگیری سەربەخۆیی کوردانی عێراقی نەکردووە بەشێک لە هۆکارەکەشی بۆ پێوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئەمریکی سۆفێرپ سەرەبە هێزە خانەنشین کراوەکانی ئەمریکا لە یادداشتێکدا باس لە هەوڵی کوردەکانی عێراق و سووریا دەکات بۆ دامەزراندنی کیانێکی سەرەبخۆ. ئەم گۆڤارە کە نووسەرەکانی سەربازە خانەنشین کراوەکانن دۆخی ئەو وڵاتانە لێکدەداتەوە کە ئەمریکا چالاکیی تێدا کردوون.

سۆفێرپ لە نووسینێکدا باسی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 دەکات کە هەوڵی جیدیی کوردانی عێراق بووە بۆ گەیشتن بەسەربەخۆیی.

گۆڤارەکە دژایەتیی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دێنێتەوە بیر و بڕوای وایە کە بەشێکی زۆر لە دژایەتیی ئەمریکا لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پاراستنی پێوەندییەکان لەگەڵ تورکیا چوونکە تورکیا سەرسەختانە دژایەتیی سەربەخۆیی کوردانی عێراق دەکات و ئەگەر ئەمریکا پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بکات مومکینە کێشە لە پێوەندییەکانی ئەم دوو ئەندامەی ناتۆدا دروست ببێت.

بەگوێرەی شرۆڤەکەی ئەم گۆڤارە، بەشێکی زۆر لە سیاسەتوانانی ئەمریکی بەهۆی ترس لە تێکچوونی پێوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتن ئامادە نین پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد بکەن.

سۆفێرپ جەخت دەکاتەوە ئەمریکا بەهیچ شێوەیێک پشتگیری لەسەربەخۆیی کوردەکان ناکات و ئەگەر ئەمریکاش پشتگیریی لەم بابەتە نەکات شەرعیەتی نێودەوڵەتیی پێنادرێت.

ئەم گۆڤارە هەروەها دەنووسێت لەمپەڕێکی سەرەکیی دیکە بۆ گەیشتنی کوردەکانی عێراق بە سەربەخۆیی زۆر بوونی حزبەکان لە هەرێمی کوردستانە و ڕوانگەی جیاواز و دژبەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان هەن لە نێو سیاسەتواناندا کە بوەتە هۆی پەرەسەندنی ناکۆکیە سیاسییەکان و چاوەڕوانیش ناکرێت کوردەکان بتوانن بگەن بە داخوازیێکی هاوبەش لەبارەی سەربەخۆییەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە