ڕۆحانی: زانکۆکانی ئێران لە ڕۆژی 17ی جۆزەردانەوە دەکرێنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ێئران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا چەندین تەوەری باس کرد و ڕایگەیاند ئەمساڵ ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بە شێوەی سیمبۆلی و بە هێنانە سەرڤەقامی ئوتومبێلەکان بەڕێوە دەچێت و لە ڕۆژی 17ی جۆزەردانیشەوە زانکۆکانی ئێران دەکرێنەوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 27ی گوڵانی 1399 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا باسی ئەو قۆناغەی بڵاوەکردنی کۆرۆنای کرد و ڕایگەیاند بە ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنی پێویست ئەمساڵیش نوێژی جەژنی ڕەمەزان دەخوێنرێت و ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسیش بە شێوەیێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت.
ڕۆحانی ئاشکرای کرد ئەمساڵ بەهۆی هەستیاربوونی دۆخەکە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوڕەسمی ڕێپێوانی قودس بە هێنانە سەر ڤەقامی ئوتومبێلەکان بەڕێوە دەچێت.
سەرۆککۆماری ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە ڕۆژی 17ی جۆزەردانەوە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێران بکرێنەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران